|
|
|
جوار وه‌رزی چاوه‌روانی چوار وه‌رزی چاوه‌ڕوانی ماچ نه‌کردووه لێوه‌کانم سور کردووه به مژده‌ی هاتنی تۆ وا چێشته‌نگاو باری کرد‌و نیوه‌ڕۆش ئازارمی برژاند عه‌سرانێکی شووم تێپه‌ڕی و ئێواره‌ش وا کۆتایی هات هه‌ر نه‌هاتی ...... دووه‌م په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م ئێواره‌ش هه‌ر به‌کراوه‌یی دێڵمه‌وه به مانایه‌کی تر مردن تا ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش باقیه یان هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه شێتیتیم ڕوونتر بڵێم چوار وه‌رزه مرۆڤ نیم چوار وه‌رزه هه‌ر چاوه‌ڕێم...... ئه‌مجاره‌شیان بێ تۆیی نه‌یکوشتم تێده‌گه‌م له‌نێوان مردن و چاوه‌ڕوانیدا هێڵێک هه‌یه ته‌نها عاشق ده‌یبینێت ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌بێت عاشق نیه ئه‌وه‌ی عاشق نه‌بێت چاوه‌ڕوان نیه چواره‌م په‌نجه‌ره‌که‌م داناخه‌م و ده‌رگاکه‌ش ده‌خه‌مه سه‌ر پشت چراکه‌شم هه‌روا ڕوناک ده‌هێڵمه‌وه..... چاوه‌کانم له بنمیچی ژووره‌که‌مدا ناترووکێنم و لێوه‌کانم هه‌روا تینوو ئه‌هێڵمه‌وه ئه‌گه‌ر هاتی بێ‌شک ته‌رمێک ده‌دۆزیه‌وه نوسراوه له‌لایه‌ن عومه‌ر مه‌سیفی جمعه هفدهم اسفند 1386 ساعت 11:28 توسط |
|
|
|
|
|
|