|
|
|
ده‌ریای خۆشه‌ویستی ده‌ریای خۆشه‌ویستی له یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم هه‌تا ئه‌مڕۆ که‌شتی دڵم له‌نێو ده‌ریای خۆشه‌ویستیت خۆی به‌ده‌م بای ئه‌شقه‌وه‌دا . له‌یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دوندی چیای ئه‌شقدا له‌ژێر داری خۆشه‌ویستیت به‌ڕۆژانه سه‌یری جوانی خۆرم ده‌کرد له‌ئاوێنه‌ی ڕوخساری خۆردا تۆم ده‌بینی. ئازیزه‌که‌م کاتێ که ڕۆژ ئاوا ده‌بوو مه‌لی شه‌وگار شاباڵی ئه‌دایه به‌ر هه‌تاو ئاسمان ئه‌بوو به‌شه‌وه زه‌نگ ! ڕه‌ش و بێ ناز ئه‌بوو ئه‌ستێره‌کان هه‌ر هه‌موویان چاوه‌ڕوانی دایه‌گه‌وره‌ی خۆیان ده‌کرد! منیش بۆ ئاسمان ده‌م ڕوانی تا ڕوخساری تۆ ببینم. له‌پاش چه‌ن سات و چرکه‌یه‌ک تریفه ده‌رکه‌وت چۆن تریفه‌یه‌ک تریفه‌ی جووتێ مانگی چوارده گه‌ش و بێ گه‌رد وه‌ک ئاوی مه‌نگ نه‌م ده‌زانی کامیان مانگ بوو کامه‌یان تۆ به‌ڵام هه‌ردووم خۆش ده‌ویستن. باوه‌ڕبکه نازداره‌که‌م ئه‌ی شاباڵی مه‌لی ئاوات و ژیانم ئه‌ی جوانترین گوڵی باخی نیشتمانم خۆشه‌ویستیت وای لێکردم ئه‌ستێره و...مانگ ده‌ریاو... هه‌تاو زه‌ویی و... ئاسمان هه‌مووجیهانم خۆش بوێ.. نوسراوه له‌لایه‌ن عومه‌ر مه‌سیفی جمعه هفدهم اسفند 1386 ساعت 11:8 توسط |
|
|
|
|
|
|