|
|
|
گه‌نده‌لی گه‌نده‌لی ئه‌وا کاکی چرچ و لۆچیش هاته ڕیزی گه‌نده‌ڵی ئا‌وڕێ نادا ببینێ ته‌رس و ڕیخی پاشه‌ڵی باوکی ئه‌لمه‌ڕحومی تا مرد هه‌ر به به‌رد هینی ئه‌سڕی جارێکیش ڕوبعێکی کاغه‌ز ڕووی نه‌کرده باخه‌ڵی تۆزێ ناوچاوی سپیباوه، ئه‌ویش جێگای تفه ئه‌گینا مه‌علوومه لای خه‌ڵک، ڕووی وه‌کو بنمه‌نجه‌ڵی مه‌که‌ن سه‌یری سنگی شێر و چاوی وه‌ک باز و هه‌ڵۆی کاتی خۆی زۆر جار به‌زی کلکیشی خسته ناو گه‌ڵی پاشقول و پوول و فیعل تۆ ده‌ربهێنی له‌و سه‌ره لێیده که‌شکێک جا ئه‌زانی مێشکی پووت و پووچه‌ڵی ساڵی په‌نجاکان ئه‌ڵێن تورکێک ئه‌چێته دێکه‌تان دیاره ته‌سنیعی ئه‌وی، هه‌ر بۆیه شه‌یدای گێچه‌ڵی له کورسی و ده‌م له قووتی مه‌مله‌که‌ت هه‌ر گیر ئه‌که‌ی قووت ئه‌ده‌یت و ڕای ئه‌کێشی، عه‌ینی ده‌عباکه‌ی ده‌ڵی پشکۆ نوسراوه له‌لایه‌ن عومه‌ر مه‌سیفی جمعه هفدهم اسفند 1386 ساعت 10:54 توسط |
|
|
|
|
|
|