ئه‌وینی من
ڕه‌نگی زستانی پێوه بوو
بۆیه زوومرد !
قژکاڵه‌که‌ی شۆخی ته‌مه‌ن!
تۆ ڕه‌نگی کام وه‌رزی ئه‌شقت لێوه دیار بوو؟؟
چه ند له پاییزی پشت په‌نجه‌ره‌که‌مان ئه‌چیت
به‌ده‌م باوه سه‌ما ئه‌که‌یت
ئه‌ڕژێیته سه‌ر ڕۆحی خاک و
له گه ڵ بلوغی زه‌وینا سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ی !
گوزه‌ر ئه‌که‌م له هه‌رچی تۆی لێوه دیار بێ و
وه‌کوو دارێکی ده‌سکه‌نه‌ی بێ ناونیشان
له شه‌رما ئه‌ڕووتێمه‌وه ،
گوزه‌ر ئه‌که‌م له ڕایه‌خی چنراوی
نێو شێعره‌کانم و
له ته‌نکاوی حه‌زێکی شێت ده‌ربازئه‌بم
ته‌نیا ته‌نه‌که‌ی یادێک و
ڕووت و په‌تی به‌م نیوه‌شه‌وی نه‌فرینه
ئه‌م هه‌واره به‌جێ دێڵم
کافر ئه‌بم
له هه‌رچی ووشه‌ی شیرینه !
نوسراوه له‌لایه‌ن عومه‌ر مه‌سیفی پنجشنبه شانزدهم اسفند 1386 ساعت 22:49 توسط
[ ] | په‌یوه‌سته به ( نامه‌ی خۆشه‌ویستی ) | 5 بۆ سه‌ره‌وه |
لینکی جێگیر